وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دواین ئامارەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، تا رۆژی 6-3-2024، نزیکەی ٪97ـی هەرێم سوودمەند بوون لە لە وەرگرتنی نەوتیی سپی حکومەتی هەرێم.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا رۆژی 6ـی ئادارئ ئەمساڵ  نزیکەی یەک ملیۆن و 255 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی هەرێم سوودمەند بوونە و دەکاتە رێژەی زیاتر لە 97%ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم، لەو ژمارەیەش لە هەولێر نزیکەی 96 ملیۆن لتر کە دەکاتە نزیکەی ٪100ـی کۆی خێزانەکان نەوتیان پێدراوە و لە سلێمانی و هەڵەبجە ٪97ـی کۆی خێزانەکانی سوودمەند بوون نزیکەی 102 ملیۆن لیتر لەو دوو شارە دابەشکراوە. بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆک، نزیکەی 53 ملیۆن لیتر بەسەر نزیکەی ٪95ـی کۆی خێزانەکانی ئەو پارێزگایەدا دابەشکراوە.

سەبارەت بە نەوتەکەی بەغدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەوەی ئاشكراکرد، وەزارەتی نەوتی عێراق تا رۆژی (2024/2/28) زیاتر لە 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەم شێوەیە لەسەر پارێزگاکان دابەش کراوە:

هەولێر، نزیکەی 16 ملیۆن لیتر
سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 17 ملیۆن لیتر.
دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا نزیکەی 289 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی عێراق سوودمەند بوونە کە بەپێی پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشکراوە:
هەولێر: زیاتر لە 129 هەزار خێزان
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 78 هەزار خێزان
دهۆک: نزیکەی 82 هەزار خێزان

لە رێکەوتی 4ـی 10ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دابەشکردنی نەوتییان بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێکرد، بڕیارە هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان مافی وەرگرتنی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵانیان پێ بدرێت بەرامبەر بڕی 104 هەزار دینار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا