رەنگە لە داهاتوودا لە بەرامبەر بەكارهێنانی ئێكس (تویتەری پێشوو) پارە وەربگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیلۆن مەسك رایدەگەیەنێت، هەموو ئەوانەی پێگەی ئێكس (تویتەری پێشوو) بەكار دەهێنن، رەنگە لە داهاتوودا بڕێك پارە لە بەرامبەر بەكارهێنانی بدەن.

لە گفتوگۆیەك لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ئیلۆن مەسك خاوەنی پێگەی ئێكس رایگەیاند، پێدانی پارە لەبەرامبەر بەكارهێنانی پێگەی ئێكس، هەنگاوێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژمارە ساختەكانی كە بە شێوەیەكی رۆبۆتی بەكار دەهێندرێن.

تا ئێستا ئەوە روون نەكراوەتەوە، كە قسەكانی مەسك لە داهاتوودا دەبنە جددی یاخوود دەبێتە قسەی نێو سۆشیال میدیا.

لە كۆتایی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، ملیاردێری ئەمەریكی ئیلۆن مەسك، لەبەرامبەر پێدانی 44 ملیار دۆلار، بووە خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) و دەستیكرد بە ئەنجامدانی كۆمەڵێك چاكسازی و گۆڕانكاری، كە زۆربەیان بووەتە جێی گلەیی بەكارهێنەرانی تویتەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا