وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی جەنگی رووسیاو ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵوێستی بێلایەنی عێراقی لەبارەی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا دوپاتكردەوە.

رۆژی چوارشەممە 9_8_2023 ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ فوئاد حسێن هەڵوێستی بێلایەنی عێراقی دوپاتكردەوە لە جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیا، چونكە هاوتایە لەگەڵ بڕگەكانی دەستوری عێراق بەوەی كە لەگەڵ لایەنێكدا دژی لایەنێكی دیكە نەبێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەو هەڵوێستەی لە میانەی كۆبونەوەیەكدا دەربڕی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ئابوری ئۆكرانیا یولیا سڤیریدینكۆ كە لە رێگەی ڤیدیۆوە گفتوگۆیان كرد.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، فوئاد حسێن وتویەتی، عێراق داوای ڕێزگرتن لە بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوەیەكگرتوەكان و پاڵپشتیكردن لە هەوڵەكان دەكات كە ئامانجیان كۆتایی هێنانە بە شەڕ، هانی هەمو هەوڵێكی نێوەندگیری دەدات لەو چوارچێوەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك بە ئامانجی هێمنی و ئاگربەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا