بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی یەکێتی لەسەر دوایین هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق بەرچاوڕوونکرد.
دوایین هەڵوێستی یەکێتیشی وەک هێزێکی بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان راگەیاند و وتی، یەکێتی هیچ بڕیارێک لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەکەمان نادات و هیچ ئیرادەیەکی سەپێنراویش قبوڵ ناکات. بە پشتبەستن بە مێژووی سەربەرزی یەکێتی و گەلەکەمان هەموو هەنگاو و بڕیارێکمان لەپێناو یەکڕیزی و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی میللەتەکەمانە.
هاوکات ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتی بایکۆتی داینشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ هەڵبژاردمی سەرۆک کۆمار لە بەغدا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا