موسەننا ئەمین خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كاندید كرد

پۆڵەتیك پرێس

موسەننا ئەمین ئەمین كاندید دەرچووی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەنانی عێراق كاندید كردو داوایكرد لایەنەكان دەنگی پێ بدەن.

موسەننا ئەمین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق پێویستی بە سێ سەرۆكایەتی نوێ هەیە، بەتایبەت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

راشیگەیاند، ئێستا كۆمەڵێك هێزی سیاسی كۆن و نوێ بڕیاریانداوە لە پەرلەمان ببنە ئۆپۆزسیۆن بۆیە گرنگە وەك نەریتێكی دیموكراسی لە ناو پەرلەماندا رۆڵیان پێ بدرێت.

موسەننا ئەمین باسی لەوەكرد، ئەوەی وا دەكات پەرلەمان رۆڵی گرنگی هەبێت و لەبەرژەوەندی خەڵك كاربكات پێویستە دەستەیەكی سەرۆكایەتی بەهێز هەبێت، كە بەداخەوە پێشتر لە سایەی ئەو نەریتە سیاسییەی هەبووە لەسەر دابەشكردنی دەسەڵاتەكان دەستەكان ئەو رۆڵە گرنگەیان نەبووە.

وتیشی، “پێویستە رێگە بدرێت سەرۆكایەتی پەرلەمان جێگەیەكی تایبەتی تێدا بدرێت بە ئۆپۆزسیۆن بۆئەوەی رۆڵی خۆی بگێرێت، بۆیە لەو سۆنگەوە ئێمە خۆمان كاندید دەكەین ئەوەش پشتبەستوو بەو مافە دیموكراسییانەی كە هەیە، بۆیە ئەو پێشنیارە بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێم رابگەیەنین داوا دەکەیم پشتیوانیمان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە”.

دڵنیایشیدا لەوەی، بچنە ئەو پۆسە ئەوا چەندین پرۆژەیان دەبێت بەتایبەت كار بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا