رێككەوتنەكەی پارتی لەگەڵ حەلبوسی و سەدرییەكان هەڵوەشایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی نێوان پارتی و سەدرییەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاشكراكردووە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی پێشووی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە هاوكات ڕۆژنامەنوسێكی دیاریی عێراقییە ئاشكرایدەكات، پارتی لەو رێككەوتنەی كشاوەتەوە كە پێَشتر لەگەڵ هەریەكە لە سەدرییەكان و حەلبوسی گفتوگۆی لە بارەوە كردوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پارتی نایەوێت لەگەڵ ئەو دوو لایەنە بچێتە بەرەیەكەوە و ناشیەوێت لەگەڵ ئەوان بەشداری یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمان بكات.

بەپێی تویتەكەی ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، پارتی لەبەر دوو هۆكار ئەو بڕیارەیداوە ئەویش یەكێكیان بۆ پاراستنی ناوماڵی كوردە كە ئێستا لەگەڵ یەكێتی ڕێككەوتنی هەیە پێكەوە بە كارنامەیەكی هاوبەش دەچنەوە بەغدا، هۆكاری دوەمیش ئەوەیە خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستا كردووە بۆیە بڕیارێكی وەهای داوە، بۆیە ئەو پەیامەی بەو دوو لایەنە راگەیاندووە.

پێشتر چەندینجار شاندەكانی پارتی و سەدرییەكان لە بەغداو هەولێر كۆبونەوەو لێكتێگەشتنی زۆر لە نێوانیان دروست بوو سەرەتا وا بڕیاربوو پێكەوە لە یەك هاوپەیمانێتیدا بن بۆئەوەی پێكەوە لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا