بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمپانیا چینییەكان لە هەرێم وەبەرهێنان بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە لیو جیون، كونسوڵی كۆماری میللی چین لە هەرێم كرد.

لە دیدارێكدا كە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆپتەوكردنی زیاتری هەماهەنگییەكان لەگەڵ كۆماری چینی میللی لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی كورد و چین كە سەرۆك مام بناغەدانەرێتی، گەشە بكات و پەرەی پێبدرێت.

لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، هانی كۆمپانیا چینییەكانی دا تاوەكو بەشدارییەكی كاریگەرتر و چالاكیی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دووپاتكردنەوە.

هەر لە دیدارەكەدا دواین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا