ئێران: شکستی ئەمریکا پێویستە ببێتە هەلی ئاسایش و ئاشتی لە ئەفغانستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی گرنگی دەدات بە سەقامگیربوونی ئەفغانستان و پابەندبوون بە سیاسەتی مامەڵەکردنێکی باشی هاوسێیانە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ هێنانەدی سەقامگیری ئەفغانستان و داوا لە سەرجەم لایەنەکانی ئەو وڵاتەی هاوسێی دەکات بگەنە رێککەوتنی نیشتیمانی.

ئەوەشی خستەڕوو، شکستی سەربازی ئەمریکا و کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، پێویستە ببێتە هەلی ژیانی نوێ و ئاسایش و ئاشتی بەردەوام لەو وڵاتە.

ئیبراهیم رەئیسی باسی لەوەش کرد، ئاسایش و سەقامگیری ئەفغانستان تەنیا لەڕێی رێزگرتنی ئیرادەی گەلی ستەملێکراو بەدیدێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان لەدوای کۆنترۆڵکردنی زۆربەی ویلایەتەکانی ئەفغانستان، دەستی بەسەر کابوڵی پایتەختدا گرت و لە ئێستاشدا پشێوییەکی زۆر لە کابوڵ دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا