نرخی نەوت نزیکدەبێتەوە لە 83 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد بەجۆرێک، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 83 دۆلار.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 34 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و رێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی شوباتدا بەڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا