ڕیەڵ می کاتژمێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می کاتژمێرێکی زیرەکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو و نرخی ڕکابەری بەرهەم دەهێنێت.

کاتژمێری دیزۆ ۆچ ئاڕ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.3 ئینج، کاتژمێرەکە توانای زانینی تێکڕای لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێنی هەیە، بەرنامەی تایبەتی بۆ چاودێریکردنی نوستن و چالاکیەکانی ڕۆژانەی تێدایە.

توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی وای فای، بلوتوز و ئامێرە زیرەکەکان هەیە، جی پی ئێسی تێدایە، بڕیارە ریەڵ می لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا بەشێوەیەکی فەرمی کاتژمێرەکەی ڕابگەیەنێت، کاتژمێرەکە نرخێکی ڕکابەری هەیە 160 دۆلار تێپەڕناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا