پۆڵەتیک پرێس
شیاومی کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات، بەناوی Mi NoteBook 14 IC، لەگەڵ وێب کامێرایەک کە راستەوخۆ لەسەر شاشەکە دانراوە.
تایبەتمەندیەکانی کۆمپویتەرە نوێیەکەی شیاومی
١-باتریەکەی بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر کار دەکات و بەرگە دەگرێت
٢-ئامێرەکەئ شیاومی بە چارەسەری “i5-10210U Intel Core”کاردەکات، لەنەوەی دەیەمە.
٣-ڕامی کۆمپیوتەرەکە لە ٨ گێگابایت پێکدێت، ٢ جۆر میمۆری هەیە ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایت.
٤-داتاکانی لە ڕێگەی Intel UHD 620، ڕێکخراوە بەڵام ئەگەر تۆ زیاترت لەوە ئەوێت دەتوانی لاپتۆپی شیاومی Nvidia GeForce MX250 SSD، بەکاربهێنیت کە میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە.
٥-پێوانەی شاشەکەی ١٤ ئینجا، بە دیقەی 1080×1920.
٦-تایبەتمەندیەکی تری بریتیە لە دانانی کامێرایەک لەسەر شاشەکەی بە دیقەی ٧٢٠ پێکسڵ
٧-دوو جۆر USBبۆ دانراوە Type A USB3.1, Type A USB 2.0, Type-C USB، لەگەڵ بیستۆکێک بۆ سەر بە پێوانەی ٣.٥ ملم لەگەڵ HDMI.
٨-تۆڕی بێتەلی بۆ دانراوە، لەگەڵ بلوتوسی ١.٤
٩-نرخی کۆمپیوتەرە نوێیەکە بەپێی تایبەتمەندیەکان دەگۆڕێت، ٦٠٠ دۆلار بۆ ٢٥٦ گێگابایت، جۆری ٥١٢ گێگابایت نرخی ٦٤٠ دۆلارە، Nvidia Getforce MX250نرخەکەی ٦٨٠ دۆلارە.