کۆمپانیای سۆنی مژدەیەک دەداتە کڕیارانی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سۆنی لەڕێی ئینتەرنێتەوە ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە پێشوەختە دەیانەوێت پلەیستەیشنی پێنج بەدەستبهێنن.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی سۆنی، رێژەیەکی دیاریکراو لە پلەیستەیشنی پێنج بۆ داواکردنی پێشوەختەی کڕیاران بەردەست دەبێت.

کۆمپانیاکە رایگەیاند، ئەو بەرنامەیەی دامانناوە هەلێکە بۆ کڕیارەکانی ئێستامان هەتا لەو ئامێرە نوێیە بێبەش نەبن بەڵام ژمارەی داواکاران دیاریکراوە و مەرج نییە هەمووان شانسی کڕینی پلەیستەیشنە نوێیەکەیان هەبێت.

هاوکات، کۆمپانیای سۆنی هیچ زانیارییەکی لەبارەی رێکەوتی دەرچوون و نرخی پلەیستەیشنەکە ئاشکرا نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا