هۆنۆر یەکەم مۆبایلی ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر دوای ئەوەی جیابوونەوەی خۆی لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کۆمپانیای هواوی ڕاگەیاند، یەکەم مۆبایلی خۆی ئاشکرا دەکات

هۆنۆری نوێ “V40 5G”شاشەکەی لە جۆری ئۆلید دەبێت بە قەبارەی ٦.٧٢ ئینج، لەگەڵ چارەسەری “Media Tek Dimensity 1000+”توانای باتریەکەی ٤٠٠٠ یەکەیە لەگەڵ ئامێری بارگاوی کردنی تەل و بێ تەل، لەگەڵ کامێرای سەرەکی بە دیقەی ٥٠ مێگاپێکسڵ
پێشبینی دەکرێت نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی چیندا بەم شێوەیە بێت
-هۆنۆری ١٢٨ گێگابایت نرخی ٥٥٠ دۆلاری ئەمریکی
-هۆنۆری ٢٥٦گێگابایت نرخی ٦٢٠ دۆلاری ئەمریکی بێت
فرۆشتنی هۆنۆر لە لایەن هواوی هۆکاری سزادانی ئەمریکا بوو بۆ سەر کۆمپانیاکە، بە هۆی ئەو فشارەی کەوتە سەری توانای بەرهەم هێنانی هۆنۆری نەما.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا