پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بەشێوەیەکی فەرمی مۆبایلە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت، بەهۆی تایبەتمەندیە پێشکەوتوەکەیەوە ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکانی سامسۆنگ دەکات.
مۆبایلی ڤیڤۆ وای21 تی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پسی دەگرێت، دووریەکەی(164.3/76/8) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.