مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

مۆتۆرۆلا مۆبایلی نوێی مۆتۆ جی ٤٠فیوژن دروست دەکات، هەتا یەکێک بێت لە نایابترین مۆبایلەکان و بەنرخێکی ڕکابەریش بەردەست دەبێت.

پێکهاتەی مۆبایلە نوێیەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، لە کانزا و پلاستیک و شوشەیەک دروستکراوە بەگەی ڕوشان بگرێت، دووریەکانی (١٦٩.٦/٧٥.٩/ ٩.٧) ملیمە، کێشەکەی ٢٢٥ گرامە،شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بە قەبارەی ٦.٨ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٦٠/١٠٨٠ پێکسڵ، تێکڕای شەپۆلەکەی ١٢٠ هێرتزە، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٣٩٥ مۆمە.

هاتف ببطارية كبيرة وكاميرات ممتازة ينضم لأسرة أجهزة موتورولا الحديثة

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٨+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی ١٦ مێگاپێکسڵە، تەکنیکی ئێچ دی ئاڕی تێدا بەکارهاتووە، مۆبایلەکە چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٧٣٢ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦١٨ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو جۆر ڕامی هەیە چوار یان شەش گێگابایت، میمۆریەکەشی ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایتە و لەڕێگەی مایکرۆ ئێس دی ئێکس سی یەوە توانای زیادکردنیشی هەیە.

خێرای پاتریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە، بە سیستمی ئەندرۆید١١ کار دەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ تێدابەکارهاتووە، نرخی مۆبایلەکە ١٨٠ یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا