ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێی نوشتاوە بەتایبەتمەندی نوێ دروست دەکات و ڕکابەری ئامێرەکانی سامسۆنگ و هواوی پێدەکات.

مۆبایلی فایند ئێن شاشە سەرەکیەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی هەشت ئینج، قەبارەی شاشەی دەرەوەی 6.5 ئینجە بە شەپۆلی 60 هێرتز، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(16+13+50) مێگاپێکسڵ هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، مۆدێمی تایبەتی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە لە مانگی داهاتودا وەک یەکێک لە باشترین مۆبایلە نوشتاوەکان بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا