گۆگڵ گۆرانی بڵاو دەکاتەوە بۆ هاندان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەکان کۆمپانیای گوگڵی ئەمریکی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە، تاوەکو هانی بەکارهێنەرانی بدات خۆیان بکوتن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە هۆنراوای گۆرانیەکەدا دەوترێت، با ئاهەنگ بگێڕین چونکە ڤاکسینمان هەیە، ئێمە دەگەڕێنێتەوە بۆ کاتە کۆنەکان، ئەمە بۆ پارێزگاری لە بەرگری لەش دروست کراوە بەیەکەوە کۆمان دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەم ڤاکسینانە ئامانن و ترسیان نیە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەمان بۆ تەوقە کردن و ڕۆیشتن بۆ شوێنەکان کە ماوەیەی زۆرە نەمانتوانیوە سەردانی بکەین، لە یەک کاتدا بتوانین خۆمان و جیهان بپارێزین.

ئەم گۆرانیە لە لیستی Google Voice Assistantپێشکەش دەکرێت هەروەها دەتوانیت هەڵی بژێریت کە پێشاندانەکە لە ڕەگەزی نێر بێت یان مێ.

هەرچەندە ئەمە یەکەم هەنگاو نیە گوگڵ پێشتر هەنگاوی ناوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها ڕیکلامی بۆ هەر بەرنامەیەک قەدەغە کردووە کە دەیەوێت زانیاری مەترسیدار لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بکاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا