مۆبایلی نوێی گوگڵ بۆ کێبڕکێ کردنی سامسۆنگ و هواوی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گۆگڵ، مۆبایلەکی نوێی پێشکەوتوو نوشتاوە دروست دەکات، بە ناوی پیکس فۆڵد، بەپێی بڵاو کراوەکان کێبرکێی مۆبایلەکانی سامسۆنگ و هواوی دەکات.

سامسۆنگ سەرەتا مۆبایلەکانی لە جۆری ئۆلید دروست کرد، دواتر شیاومی وڤیڤۆ و گوگڵ بەو جۆرە دروستیان کرد، شاشەی مۆبایلەکەی گوگڵ بە پێوانەی 7.6ئینجە پێشبینی دەکرێت لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی گوگڵ

مۆبایلە نوێیەکە چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٨٨ی تێدا بەکار هاتووە، لەگەڵ تۆری نەوەی پێنجەم پاڵپشتی کراوە.

مۆبایلەکە کامێرای  سێڵفیەکەی دیقەی 12.7 مێگاپکسڵە، بە دیقەیەکی بەرز وێنە دەگرێت، بە دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵ وێنە دەگرێت.

رامی مۆبایلەکە ١٢ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، دەرچەی پەیوەندی کردنی هەیە،خێرایی باتریەکەی ٤ هەزار و ٥٠٠ میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا