گەشتیارانی تورکیا ناتوانن بچنە ئەم وڵاتانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی فرۆکەوانی مەدەنی تورکیا ڕێنماییەکی بڵاو کردەوە، حەوت وڵات ڕێگری دەکەن لە گەشتیارانی تورکیا بۆ وڵاتەکەیان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن.

دەستەی فرۆکەوانی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە وڵاتانی، هۆڵەندا- ئیتاڵیا- ئیسپانیا – کرواتیا – لۆکسمەبۆرگ – ئایسلاند – سویسرا، ڕێگە نادەن گەشتیاران لە تورکیاوە بچنە وڵاتەکەیان، بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە تورکیا.

ئاماژەیان بەوەشدا، گەشتیاران لە تورکیاوە پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێبێت، بۆ چوونە ناو وڵاتی پرتوگال و سوید.

ڕوونیشیان کردەوە، دیار نیە تا کەی جێبەجەکردنی ئەم ڕێنماییانە بەردەوام دەبێت، وڵاتان تاکەی ڕێگری دەکەن.

توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە، لە وڵاتی تورکیا لە هەفتەیەدا نزیکەی 37هەزار کەس توشی ئۆمیکرۆن بوون لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا