یەکێتی پیاوان ئاماری توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لەساڵی رابردوو بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئاماری یەکێتی پیاوانی کوردستان لە ساڵی 2023، لە هەرێمی کوردستان 619 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان تۆمارکراون.

یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لە ساڵی رابردوودا 619 سکاڵا و حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراون و 67 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوانیش هەبووە، هەروەها هەشت پیاو لەلایەن هاوسەر یان و کەسوکاری منداڵەکانیانەوە کوژراون.

یەکێتی پیاوان روونیکردەوە، لە کۆی ئەو توندوتیژیانە 49 پیاوی بە تەمەن لە ماڵەوە دەرکراون، هەروەها 51 خیانەتی هاوسەری تۆمارکراون و 12 حاڵەتی توندتوتیژی جەستەی بەرامبەر بە پیاوان تۆمارکراون.

هەر بە گوێرەی ئاماری یەکێتی پیاوان، 17 حاڵەتی توندوتیژی دەروونی و سێکسی دژی پیاوان تۆمارکراون و نۆ کەیسی دەستبەسەرداگرتنی مووچەی پیاوانیش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە تۆمارکراوە و 229 حاڵەتی دەستوەردانی کەسوکاریش لە ژیانی خێزانی هەبووە.

وەک لە ئاماری یەکێتی پیاوان هاتووە، لە ماوەی ساڵێکدا لەلایەن ئافرەت و خێزانەکانەوە دەست بەسەر 216 منداڵ داگیراوە و باوکەکانیان بێبەشکراون لە بینینیان.

یەکێتی پیاوان راشیگەیاند، توندوتیژی دژی پیاوان لە پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر 25 حاڵەت

پارێزگای سلێمانی 26 حاڵەت

پارێزگای دهۆک 9 حاڵەت

پارێزگای کەرکوک 5 حاڵەت

پارێزگای هەڵەبجە 2 حاڵەت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا