دادگای فیدراڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هەرێم دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە یاسایی بوونی پەرلەمانی كوردستان، وەك دەزگایەكی یاسایی توانای دەركردنی یاسای هەیە.

دوای ئەوەی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق سكاڵایەكی یاسایی لەسەر پەرلەمانی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان دەستووریی نییە، نابێت پەرلەمان و دامەزراوەی یاسایی هەبێت.

لە دانیشتنی رۆژی یەك شەممە دادگا فیدراڵی عێراق، بە ئامادەبونی تیمی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر ئەو سكاڵایە كرد، دواتر دادگا سكاڵاكەی لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان رەتكردەوە و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەپێی دەستووری عێراق مافەكانی دیاریكراوە و پەرلەمانی كوردستانیش توانای دەركردنی یاسای لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا