لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق باسی چی کرا؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا جەختکرایەوە لە پێویستی دانانی یاسای بودجە و گرنگی پتەوکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی پارەی گشتی و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی.

لە کۆبوونەوەی نێوان د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆی دۆخە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانی وڵات تاوتوێکران.

هاوکات، جەختکرایەوە لە گرنگی یەکدەنگی سیاسی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و گرنگی دانانی ئەو یاسایانەی لەڕێی ڕێککەوتنی سیاسییەوە لێکتێگەیشتن لەبارەیانەوە کراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەرسێ لا ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.

دۆخی ئاوارەکانی عێراق و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێن و زێدی خۆیان و دابینکردنی ژیانێکی پارێزراو و سەقامگیر، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا