بەدەل بەرواری لە زیندانەوە داوایەک ئاڕاستەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات

 

پۆڵەتیك پرێس

بەدەل بەرواری چالاكوانی دەستگیركراوی شاری دهۆک، کە ماوەی مانگێكە زیندانی كراوە، لە رێگەی پارێزەرەكەیەوە داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان کردووە چاودێری دۆسییەكەی بكەن لە دادگا بۆئەوەی بەلاڕێدا نەبرێت.

خەتاب عومەر پارێزەری كەیسی دەستگیركردنی بەدەل بەرواری بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دانیشتنێكی تری دادگایی كردنی بەدەل بەرواری بەڕێوەدەچێت.”

خەتاب عومەر وتیشی: ئەو ماددەیەی بەدەل بەرواری پێی دادگایی دەكرێت ئەوەندە گران نیە و دەتوانرێت بە رێگەی سزادانی ماددی بەدەل بەرواری ئازادبكرێت ئەگەر دەستی سیاسی تێكەڵ بە دۆسییەکەی نەكرێت.”

ئەو پارێزەرە دەشڵێت، دادگا كەیسەكەی گۆڕیوە ئەگەرنا مامۆستا بەدەل لەسەر ئەوە دەستگیركراوە داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی كردووە.

بەدەل بەرواری نزیکەی مانگێک دەبێت دەستگیرکراوە و رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەش دانیشتنێكی دیكەی دادگاییەکەی بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا