پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ کاتژمێرێکی زیرەکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات.
کاتژمێری ڤیڤۆ ۆچ توو کێشەکەی 47 گرامە، ئەستوریەکەی 11 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی466/466 پێکسڵ.
ڕامەکەی دوو گێگابایتە، کاتژمێرەکە توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە تا قوڵی 50 مەتر، هەروەها توانای زانینی لێدانی ترپەی دڵ، چالاکیەکانی ڕۆژانە، ڕێژەی ئۆکسجین و پەستانی خوێنی هەیە، نرخەکەشی نزیکەی 200 دۆلارە.