فەیسبووک “تێکەڵکردنی گەورە” لەگەڵ ئینستاگرام دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

راپۆرتە رۆژنامەوانییە جیهانییەکان ئاشکرایانکرد، کۆمپانیای فەیسبووک دەستیکردووە بە چالاکی “تێکەڵکردنی گەورە” لەنێوان فەیسبووک ماسنجەر و ئینستاگرام.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای فەیسبووک بەنیازە ئەم تێکەڵکردنە بە تەکنیکی نامەناردنی تایبەت ئەنجامبدات کە بەکارهێنەر دەتوانێت لەرێگەی ئینستاگرامەوە نامە بۆ فەیسبووک ماسنجەر بنێرێت.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، کۆمپانیای فەیسبووک، بۆ مەبەستی نامەناردن لە یەک ئاپی تایبەتدا پلانی تێکەڵکردنی ئینستاگرام و وەتسئاپ و فەیسبووک ماسنجەری هەیە.

ئەوەش هاتووە، ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکاری گەورە لە سیستمی نامەناردندا دەهێنێتە ئاراوە، کە تێیدا بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەردوو ئاپەکەوە نامەی بەدەستبگات.

باس لەوەشکراوە، ئەم گۆڕانکارییە لەسەر هەردوو سیستمی “ئای ئۆ ئێس” و “ئەندرۆید” لە ئەمریکا دەستیپێکردووە، لە داهاتووشدا لە تەواوی جیهاندا بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا