هواوی بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی مۆبایلی هواوی نۆڤا 13 بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

هواوی نۆڤا 13 کێشەکەی 191 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی2652/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 ماکس و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(60+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا