داونلۆد کردنی سیگناڵ واتس ئاپ نیگەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

داونلۆد کردنی بەرنامەی سیگناڵ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆوە بینی، بە تایبەت دوای گۆڕانکاری لە تایبەتمەندیەکانی واتس ئاپ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، لە ئێستادا داونلۆد کردنی بەرنامەی سیگناڵ لە پلەی یەکەم دایە لەسەر سیستمی پلەی ستۆر و ئەپستۆر.

ئیلۆن مەسک بەڕێوبەری کۆمپانیای تێسلا پاڵپشتی بەکارهێنانی بەرنامەکە دەکات، لە وڵاتانی هیند و ئەڵمانیا و فەرەنسا و هۆنگ کۆنگیش ڕێژەی داونلۆد کردنی بەرز بۆتەوە.

داونلۆد کردنی سیگناڵ گەیشتۆتە نزیکەی ٧.٥ ملیۆن لە جیهاندا.

کۆمپانیای sensor tower بۆ شیکردنەوەی داتاکان، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی داونلۆد کردنی بەرنامەی سیگناڵ لەسەر سیستمی پلەی ستۆر و ئەپستۆر، لە ماوەی ٦ی کانونی دووەم هەتا ١٠ کانونی دووەم گەیشتۆتە حەوت ملیۆن و نیو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا