ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ خۆی ئامادە دەکات مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندیەکی زۆر بخاتە بەردەست و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە لەگەڵ تۆڕی فایف جی کاردەکات.

مۆبایلی ڤی23 ئی کێشەکەی 200 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.52 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 412 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێسیتی700ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، خێرای پاتریەکەی 4030 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا