نۆکیا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید بەرهەم دەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکەی پێدەکات.

مۆبایلی نۆکیا سی تو سێکند ئیدشن دووریەکەی(1154/75.9/10) ملیمە، کێشەکەی 180 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 5.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی690/480 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 188 مۆمە.

چارەسەرکەری کواد-کۆر1.5ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە یەک یان دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی دوو مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 2400 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە سەرەتای نیوەی دووەمی ئەمساڵدا لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەردەست بێت و نرخەکەشی لەنێوان 70 بۆ 85 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا