هۆنۆر مۆبایلێکی گەنجانە بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆری چاینی، مۆبایلێکی نوێی زیرەک بە ناوی یوز ئیدیشن پلەی فایڤ تی(youth edition Play 5T)، بەرهەم دەهێنێت کە تایبەتە بە چینی مامناوەند و گەنجان، بە ڕەنگی شین و ڕەش دروست کراوە.

هەروەها کۆمپانیا ڕوونی کردەوە، مۆبایلە زیرەکەکە بە پانێڵی ئای پی ئێس، بە پێوانەی 6.6ئینج بەدیقەی 720X1600پێکسڵ دروست کراوە.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هۆنۆر.

چارەسەرکەری میدیاتیک هیلیۆ پی ٣٥(MediaTek Helio P35)لەگەڵ ٨ دانەی ARM Cortex-A53ی تێدایە، فریکوێنسەکەی دەگاتە ٢.٣ گێگاهێرتز، لەگەڵ ڕامێکی ٦ گێگابایتی و میمۆریەکی ١٢٨ گێگابایت، کە دەتوانرێت کە ڕێگەی microSDفراوان بکرێت.

دیقەی کامێرای سێڵفیەکەی زیاترە لە ٨ مێگاپێکسڵ، ٤ کامێرای لە ڕووکار دەرەوە هەیە لەگەڵ دوو لێنز بە دیقەی ٢ مێگاپێکسڵ، لێنزی سەرەکی دیقەی ١٣ مێگاپێکسڵە، لێنزی فراوانکردنی گۆشەکەی ٥ مێگاپێکسڵە.

دەرچەیەکی یو ئێس بی سی هەیە بۆ بیستۆک، هەروەها تەکنیکی بلوتوزی ٥.١ی تێدایە، مۆبایلەکە پاڵپشتی دەکرێت بە پێوانەیWi-Fi 4(802.11n)، بە سیستمی Magic UI 4.0لەسەر لیستی ئەندرۆید ١٠ کاردەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا