پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی کاتژمێرە نوێیەکەی کە تایبەتە بە منداڵان بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنێت.
هواوی ۆچ کیدس فایف ئێکس کێشەکەی 35.6 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج و دیقەی466/466 پێکسڵ، بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس توو کاردەکات، خێرای پاترییەکەی 455 میلی ئەمپێرە.
کاتژمێرەکە بەشێوەیەک دروستکراوە تا قوڵی 50 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت، لەڕێگەیەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی و ڕۆیشتن، تێکڕای لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن بزانرێت، سیستمی جی پی ئێسی تێدایە.