نەوتی سپی ماڵان لە سلێمانی دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سبەی چوارشەممە نەوتی سپی ماڵان لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “سبەی چوارشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2021، لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت”.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕیارە سبەی لە سنووری قەزای پشدەر و لەناو شاریش لە سنووری مەڵبەندی شەش نەوتی سپی ماڵان دابەشبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا