کازمی هەواڵێکی “مەترسیدار” لە ئەمریکاوە ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکاوە کشانەوەی کۆمپانیای “ئیکسۆن مۆبیل”ی ئەمریکی ڕاگەیاند، ئەوەش بەلای کۆمپانیاکانی بواری نەوتەوە هەنگاوێکی “مەترسیدار”ە.

ئیکسۆن مۆبیل کە لە ساڵی 2019 دا ئەوەی دەرخست ئامادەیە بە پڕۆژەیەکی 53 ملیار دۆلاری بۆ بەهێزکردنی بەرهەمی نەوتی عێراق هەنگاوێکی دیکە بنێت، لە ئێستادا دەیەوێت پشکەکەی کە یەکسانە بە 32.7 ی پشکەکەی لە قورنەی ڕۆژئاوا بفرۆشێت، کە یەکێکە لە کێڵگە نەوتییە گەورەکان لە عێراق.

کازمی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن، بە گروپێکی بچووکی پەیامنێری لە واشنتن ڕاگەیاند ” ئیکسۆن مۆبیل بیر لە جێهێشتنی عێراق دەکاتەوە بەهۆکاری پەیوەست بە بڕیارە کارگێڕییە ناوخۆییەکانی ، نەک لەبەر ئەو بارودۆخە تایبەتەی لە عێراقدا هەیە ” .

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی وت، “دەمانەوێت لە حاڵەتی ڕۆیشتنی ئیکسۆن مۆبیل لە عێراق کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکی شوێی بگرێتەوە”. بەڵام ناوی هیچ کۆمپانیایەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک