دوو تۆمەتبار دەستگیر کران بە چەک ڕێگریان لە خەڵک کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە ڕێگرییان لە هاوڵاتیان کردبوو، ویستبوویان پارەو مۆبایلیان لێبسەنن.

لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار ڕێگری لە هاوڵئتیەک دەکەن، بە زۆر و بە زەبری چەک بڕێک پارەی لێ دەسەنن، دواتر برینداری دەکەن، مەفرەزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی دەستگیر کردنیان، بەڵام تۆمەتبارەکان تەقە لە پۆلیسیش دەکەن و دوای ئەوەی پۆلیسێک بریندار دەکەن هەڵدێن.

دوای ئەوەی لە لایەن پۆلیسەوە تۆمەتبارەکان، بەناوی(م،خ،ف-س،ک،ع)

دەستگیر دەکرێن، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، دەستیش دەگیرێت بەسەر چەکێکدا لە جۆری دەمانچە، کە بە تۆمەتبارەکان بووە.

لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیانداناوە، وتووشیانە کە پێشتر، ڕێگریان لە هاوڵاتی دیکە کردووە، بە زۆر و بە زەبری چەک پارەو مۆبایلیان لێ سەندوون، دواتر بە چەقۆ برینداریان کردوون.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر، بە ماددەی 405-230-456-31 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

May be an image of one or more people, people standing, wrist watch and indoor

No photo description available.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا