بەناوبانگترین مۆبایلەکان لە مانگی کانوونی یەکەمدا

پۆڵەتیک پرێس

لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر مۆبایلی زیرەک خرانە بازاڕەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی تایبەتمەندی و نرخە ڕکابەریەکانیانەوە هەندێکیان کڕیارێکی زیاتریان هەبوو.

پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ ماڵپەڕی گاسمارینای تایبەت بە بواری تەکنەلۆجیا لیستی بەناوبانگترین مۆبایلە زیرەکەکانی لە مانگی کانوونی یەکەمدا خستەڕوو، لە پلەی یەکەمدا مۆبایلی ئۆپۆ فایند ئێن دێت یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکان کە توانای نوشتانەوەی هەبێت و ڕکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ و هواوی دەکات.

پلەی دووەم مۆتۆرۆلا ئێچ ئێکس30یە، سێیەم ڕێدمی نۆت11 پڕۆ، چوارەم سامسۆنگ گالاکس ئەی52 ئێس فایف جی یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکانی ئەمساڵ نرخێکی گونجاوی هەیە و توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، لیستەکە ئەم مۆبایلانەش لەخۆ دەگرێت، ئایفۆن13 پڕۆ ماکس، ڕێدمی نۆت10 پڕۆ، گالاکسی ئێس21 ئاڵترا و پۆکۆ ئێکس3 پڕۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا