سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێکس کەڤەر6 پڕۆ بەباشترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

سامسۆنگ گالاکسی ئێکس کەڤەر6 پڕۆ کێشەکەی 235 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی 2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7325 سناپ دراگۆن778جی فایف جی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4050 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا