پۆڵەتیک پرێس
کۆمانیای ئەیسۆس تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلە زیرەکەکان بێت.
ئەیسۆس ڕۆگ فۆن6 ئەڵتیمەیت کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730 تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+32+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 44 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.