سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات نمونەیەکی نوێ لە مۆبایلەکانی گالاکسی ئێکس کەڤەر بەتایبەتمەندی نوێ دروست بکات.

مۆبایلی گالاکسی ئێکس کەڤەر پڕۆ توو لە کانزا ا و پلاستیکی بەهێز دروستکراوە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(159.9/76.7/10) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.3 ئینج و دیقەی پیشاندانی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری ئێکسینۆس9611 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی72 ئێم پی3ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+25) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی4050 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا