پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.
هواوی مەیت 60 پڕۆ کێشەکەی 188 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.61 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دارگۆن ئەیت جین توو و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ655ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 72 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5299 میلی ئەمپێرە.