WhatsApp دووبارە تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، واتسئاپ ناچار بووە بەم نزیکانە تایبەتمەندی نوێ زیاد بکات بۆ ئەوەی دووبارە سەرنجی بەکارهێنەرانی بە لای خۆیدا ڕابکێشێ.

دوای ئەوەی واتسئاپ تایبەتمەندی هاوبەشی کردنی داتاکانی لەگەڵ فەیسبوک بۆ بەرنامەکەی زیاکرد، ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی نیگەران بوون و تایبەتمەندیە نوێیەکەیان ڕەت کردەوە.

واتسئاپ تایبەتمەندی “read later”زیاد دەکات کە دەبێتە جێگرەوەی archived chat، کە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن تەنها خۆیان ئەو چاتانە ببینن کە تایبەتە لەلایان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم تایبەتمەندیە نوێیە بەم زووانە لە سیستمی ئەندرۆید دا بەردەست دەبێت بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی بەردەست بوونی لەسەر سیستمی ios، ئاشکرا نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا