ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی نوێی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت فایف پڕۆ بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت فایف پڕۆ کێشەکەی 185.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن778 جی فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ 642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، بەسیستمی ئەندرۆید11کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4400 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە نزیکەی 229 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا