هواوی کۆمپیوتەرێکی نوێ دورست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی ٢٣ی ئەم مانگە نوێترین کۆمپیوتەری لە ڕوسیا و چەندین وڵات دەخاتە بەردەست.

کۆمپیوتەری نوێی MateBook D 16 پێکهاتەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە بەهێزە و کێشی کەمە، شاشەکەی لەجۆری IPSە, قەبارەی گۆشەکانی ١٦ ئینجە و دوریەکەی ١٦:٩ بە دیقەی ١٩٢٠/١٠٨٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکییەکەی ٣٠٠ مۆمە.

حاسب بقدرات متطوّرة من هواوي يظهر قريبا

شاشەی کۆمپیوتەرەکە بە تەکنیکێک دروستکراوە پارێزگاری چاو لە تیشکە شینەکان دەکات، چارەسەرکەری AMD Ryzen 5 4600H بە شەپۆلی چوار گێگاهێرتز تێدا بەکارهاتووە، ڕامەکەی ٨ یان ١٦ گێگابایتە، میمۆری ناوەکیەکەی لەنێوان ٥١٢ گێگابایت و دوو تێرابایتە، توانای پاتریەکەی ٦٥ واتا بەرگەی ١٠ کاتژمێر کارکردن دەگرێت.

کامێراکەی تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرێت و دەرچەکانیHDMI وUSB 3.2 Gen 1 Type-А وUSB Type-C, 2 هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، هەروەها لەڕێگەی کۆمپیوتەرەکەوە دەتوانیت مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بارگاوی بکەیت.

حاسب بقدرات متطوّرة من هواوي يظهر قريبا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا