پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای پۆرش ئۆتۆمبیلی نوێی کارەبایی دروست دەکات کە بە ئەستێرەکانی ئۆتومبیلی کارەبایی دادەنرێت،تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە دروست کردنیدا بەکارهاتووە، ئۆتومبیلەکە ناوی Taycan Cross Turismoدەبێت و نرخیشی لە ٩٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
بەپێی بڵاو کراوەکانیش ئۆتومبیلەکە چوار جۆری هەیە
جۆری یەکەم-Taycan 4 cross turismo
١-هیزەکەی ٢٨٠ واتە کە دەکاتە ٣٨٠ ئەسپ
٢-خێراییەکەی لە سفرەوە دەبێت بە ١٠٠کیلۆمەتر لە ماوەی ٥چرکەدا
٣-زۆرترین خێرایی ٢٢٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
دووەم-Taycan 4S Cross Turismo
١-هێزەکەی ٣٦٠ کیلۆ واتە واتە ٤٩٠ ئەسپ
٢-خێراییەکەی لە سفرەوە دەبێتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە ماوەی ٤ چرکەدا
٣-بەرزترین خێرایی ٢٤٠کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
سێیەم-Taycan Turbo Cross Turismo
١-هێزەکەی ٤٦٠ کیلۆوات واتە ٦٢٥ ئەسپ
٢-خێراییەکەی لە سفرەوە دەبێتە ١٠٠ لە ماوەی ٣ چرکەدا
٣-خێراییەکەی دەگاتە ٢٥٠کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
چوارەم-Taycan Turbo S Cross Turismo
١-هێزەکەی ٤٦٠ کیلۆ واتە، واتە ٦٢٥ ئەسپ
٢-خێراییەکەی لە سفرەوە دەبیتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە ماوەی ٢ چرکەدا
٣-بەرزترین خێرایی ٢٥٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.