سەکۆیەکی نوێ لە فەیسبوکەوە بۆ هەوادارانی هەواڵ

پۆڵەتیک پرێس

فەیسبوک پلانی هەیە بۆ ئەوەی تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد بکات، بۆ هەوادارانی هەواڵەکان ڕەنگە تا کۆتایی مانگی حوزەیران بەردەست بێت.

فەیسبوک ڕوونی کردەوە، کە ئەم تایبەتمەندیە بە خۆڕای پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات، ناوی سەکۆکەش هەواڵ دەبێت.

بەڵام سەرەتا فەیسبوک گرنگی دەدات بە هەواڵەکانی وەک وەرزش و تەندروستی و ستایل و ژینگە، دواتر هەواڵە ناوخۆییەکان بەپێی وڵاتەکان ڕێگە دەدات بە میدیاکانیش بەشداری بکەن تیایدا.

سەکۆی هەواڵ، بە لینکێکی جیا لەگەڵ فەیسبوکەکەت دەکرێتەوە، هەرچەندە فەیسبوک حەزی بەو هەواڵانە نیە کە بۆچوونی توندڕەوی سیاسی تێدایە بەڵام هەوڵ دەدات بە دیوێکیترا هەواڵەکان بڵاو بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا