پۆڵەتیک پرێس
هۆنۆر پادە نوێیەیەکی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی ئامێرە زیرەکەکان بێت.
هۆنۆر پاد ئەیت کێشەکەی 520 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 12 ئینج و دیقەی2000/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6225 سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 7250 میلی ئەمپێرە.