تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئەپڵ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتەمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن ئێس ئی3 دەخاتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

ئایفۆن ئێس ئی3 کێشەکەی 144 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ڕێتینا ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارە 4.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1334/7750 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 625 مۆمە، چارەسەرکەری ئەپڵ ئەی15 بایۆنیکی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی حەوت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 64، 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئای ئۆ ئێس15.3 کاردەکات، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، سپی و سوور بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا