مۆتۆرلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئێکس40 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئێکس 40 کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت جین تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا