تایبەتمەندیەکانی تابلێتێکی نوێی وەن پڵەس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس تایبەتمەندی تابلێتە نوێیەکەی بەناوی وەن پڵەس پاد خستەڕوو.

وەن پڵەس پاد کێشەکەی 515 گرامە، ئەستوریەکەی 6.9 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 11 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/2560 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.

ئامێرەکە دوو جۆر ڕامی هەیە شەش یان هەشت گێگابایت، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، لە بەشی پشتەوە دوو کامێرای بەدیقەی(50+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، ئامێرەکە ڕەنگی سپی و ڕەشی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا