تی سی ئێڵ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تی سی ئێڵ مۆبایلی تی سی ئێڵ30 ئی بەتایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

مۆبایلی تی سی ئێڵ30 ئی کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 450 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6762جی هێلیۆ جی25 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا