زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێت تی ئی مۆبایلی نوێی نوبیا ڕێد ماجیک6 دروست دەکات و ڕکابەری مۆبایلەکانی هواوی پێدەکات.

مۆبایلە نوێیەکە پێکهاتەکەی لە کانزا و شوشە دوستکراوە، دووریەکانی(169.9/77.2/9.7) ملیمە، کێشەکەی 220 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 165 هێرتز، تێکڕای ڕوناکیەکەی 390 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+5+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5050 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا